بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌م دۆخه‌ى سلێمانى له ئاكامى داگیركردنى دام و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت هاتۆته ئاراوه.
له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمدا هاتوه، نیگەرانیی خۆمان بەرامبەر بە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەردەبڕین. ئەم دۆخە ترسناکە لە ئەنجامی داگیرکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و بەکارهێنانیان بو کاری نایاسایی هاتۆتە ئاراوە.
حكومه‌ت له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنووری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕوکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت و دواتر پەلامار بدرێت، لە ئەنجامیشدا هاووڵاتییانمان لەو دەڤەرە باجی هەڵەکانیان بدەن.
حكومه‌تى هه‌رێم له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، پێویستە کوتایی بەم کارە ناڕەوایانە بێت و دەسەڵاتی حکومەت بگەڕێتەوە و حوکمڕانییەکی شایستە، کە شایانی خەڵکی سلێمانی بێت و لە خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیدا بێت، جێگیر بکرێت و کۆتاییش بەو دۆخە ئاڵۆزەی ئەو دەڤەرە بێت و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی سەربەرزی سلێمانی دەستەبەر بکرێت.
په‌یامه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێدایه كه ماوه‌ى دوو رۆژه توركیا ئاسمانى ووڵاته‌كه‌ى به‌روى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى داخستوه‌و ئه‌مرۆش نزیكى فرۆكه‌خانه‌كه بۆردومان كرا‌و حكومه‌ت ئیدانه‌ى په‌لاماره‌كه‌ى نه‌كردوه‌و ڕونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر كێشه‌كان نه‌داوه.
Your Comment